١٨ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:٣١
رەخنەی توندی دامەزراوەی مافی مرۆڤی ده سه لاتی دادوانی ئێران لە بریتانیا

دامەزراوەی مافی مرۆڤی هێزی دادوانی ئێران پیداگری کرد : بریتانیا سەرەڕای دۆخی پڕ لە داخی مافی مرۆڤ له ولاته که ی مافی ئەندامێتیی لە دامەزراوەکانی نێونەتەوەیه کانی مافی مرۆڤ دا نیە.

دامەزراوەی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە هەڵوێست بە راپۆرتی بێ بنەمای وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیس سەبارەت بە هەلومەرجی مافی مرۆڤی ئێران لە نیوەی سەرەتایی ساڵی 2016 ، رایگەیاند : پشتیوانیی ئینگلیس لە رژێمی منداڵ کوژی زایۆنیی ، پشتیوانیی لە رژێمی ئالی خەلیفە ، و عەرەبستانی سەعودیی و پشتیوانیی لە تیرۆریستان لە سوریا سەلماندی : ئینگلیس مافی مرۆڤی لەسەر بنەمای یاسا و رێسا نێونەتەوەیی و ئیسلامییەکانی پێشێل کردووە.

دامەزراوەی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران جەختی کرد : کوشت  و بڕی راستەوخۆ و ناڕاستەخۆی دڕندانەی هەزاران ژن و منداڵی بێ تاوان لە لایەن هێزە ئینگلیسییەکان لە عێراق ، ئەفغانستان و سوریا و بەحرەین و یەمەن لە رێگای فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دیکە ، شیاوی بەراوەرد کردن لەگەڵ ئیعدامی ژمارێ قاچاقچی ماددەی هۆشبەر کە گیانی دەیان هەزار کەسیان خستووەتە بەر مەترسیی نییە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە : ئینگلیس مافی ئەوەی نییە سەرەڕای پێشینەی رەشی پێشێل کردنی مافی ژنان و نەپاراستنی کەرامەتی مرۆڤان و کەسایەتییەکەیان رەخنە لە دۆخی ژنان لە ئێران بکەن کە جێگە و پایەیەکی بەرزیان هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی هەواڵدەریی سەدا و سیما ؛ دامەزراوەی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران جەختی کرد : موسوڵمانان و کەمینەکانی دیکە لە ئینگلیس لەگەڵ هەڵاواردنی بەرڵاو روبەروون و تۆقاندن لە ئیسلام لەو وڵاتانەدا زیاتر بووە ، کەوایە ئینگلیس تا کاتی چاکسازیی و باشتر کردنی مافی مرۆڤی وڵاتی خۆی مافی رادەربڕین و شیاوەتیی ئەندامەتیی لە دامەزراوەکانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی نییە..../

کۆتایی کورتە نامە/310